ئەم مانگە هەشت رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زاخۆ روویانداوە – وێنە؛ بەرگری شارستانی زاخۆ
نیوەیان ماڵ بوون سووتاون
ئەم مانگە هەشت رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زاخۆ روویانداوە
964+
شۆڕش قادری
ئەم مانگە هەشت رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زاخۆ روویانداوە و نیوەیان ئاگرکەوتنەوە لەناو ماڵدا بووە.
بەپێی ئامارێک کە 964 لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ وەریگرتووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا هەشت رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناو زاخۆ روویانداوە، کە چواریان لەناو ماڵدا روویانداوە و زۆربەشیان بەهۆی سۆپا و شۆرتی کارەباوە بوون.
دواین رووداو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە کە لە کەمپی باجد کەندالا ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو خێمە سووتاون، بەرگری شارستانی زاخۆ دەڵێت، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێکیش بە سوکی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە کەمپی باجد کەنداڵای زاخۆ ئاگرکەوتەوە؛ پێنج خێمە سووتان