"هەندێك رێكاری ماوە"

كەی ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ جەلال تاڵەبانی؟

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

هێندەی نەماوە ناوی جەلال تاڵەبانی بخرێتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی شارڵ دیگۆل و هۆشی مینە، فڕۆكەخانەكەی سلێمانیش بۆ ناوی سەركردەیەكی ناوداری كورد بگۆڕدرێت.

د.محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری دامەزراوەی مام جەلال بە 964ـی وت، هەموو رێكارەكانی گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی تەواو كراوە، رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی و نێودەوڵەتیشی بۆ وەرگیراوە و تەنیا هەندێ رێكاری رۆتینی و ئیداری هەولێری ماوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

وتیشی “تەنانەت كۆد و لۆگۆی فڕۆكەخانەكەش گۆڕاون و وێبسایتەكەش دەگۆڕدرێت، چاوڕوان دەكرێت رۆژی 22.2.2026، لە گۆڤارێكی تایبەتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی بڵاوبكرێتەوە و بە فەرمی ناوی فڕۆكەخانەكە بگۆڕدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی وڵاتانی دەورووبەروو تەنانەت دەرەوەش فڕۆكەخانەكانیان بەناوی كەسایەتییە سیاسییەكانیان و سەركردەكانیانەوە ناوە، بۆیە ئەوانیش مام جەلالیان بە شایستە و مافی خۆی زانیوە كە فڕۆكەخانەكەی سلێمانی بەناوەوە بكرێت.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

بەغداش رازیی بوو ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێت

بەغداش رازیی بوو ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بگۆڕدرێت