کەمکردنەوەى خەرجى

سودانی لە خۆیەوە دەستیپێکرد؛ گرێبەستی ژمارەیەک راوێژکار و شارەزای هەڵوەشاندەوە

964+

وریا فەتاح

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەستکاری پەیکەری نوسینگەکەی بکات و بەشێک لە فەرمانگەکان تێکەڵ بکات، لەو چوارچێوەیەشدا گرێبەستی ژمارەیەک لە راوێژکار و شارەزایانی نوسینگەکەی کۆتایی پێهێنا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا وردەکارییەکەی خستووەتەڕوو و دەڵێت، ئامانج لەم گۆڕانکارییانە “کەمکردنەوەی خەرجی و چالاککردنی ئەدا”ی نوسینگەکەیە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، هۆکاری کۆتاییهێنان بە گرێبەستی ئەو راوێژکارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە:

ئەو ڕاوێژکار و شارەزایانە پێشتر ئەرکی بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی چەند دۆسیەیەکی گرنگیان پێ سپێردرابوو لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا.
ئێستا رێژەی جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە گەیشتووەتە 88%، بۆیە ئەرکەکەیان تەواو بووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، نوسینگەی سودانی دەستیکردووە بە گرتنەوەی خەرجییەکان (تەرشید) لە زۆربەی دەروازەکانی خەرجیی بەکاربردن (تەشغیلی).

هاوکات سودانی تەنیا بە نوسینگەکەی خۆیەوە نەوەستاوە و بە توندی جەختی لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان کردووەتەوە، دەبێت بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان جێبەجێ بکەن و بە باشترین شێوە سود لەو ئیمکانیاتە وەربگرن کە لەبەردەستیاندایە.

سودانى بۆ بارزانى: موچەکانى ئەمساڵ بەپێى رێککەوتنەکان ...

سودانى بۆ بارزانى: موچەکانى ئەمساڵ بەپێى رێککەوتنەکان دەدرێن