هەیانە رەگەزی منداڵەکەیان بە هەڵە تۆمار دەکەن
هۆکارەکانی رەتکردنەوەی داواکاری زیادکردنی منداڵ لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک رووندەکرێتەوە
فەرهاد حەسەن
پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک لە رانیە هۆکارەکانی رەتکردنەوەی داواکاری زیادکردنی منداڵ لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ هاوڵاتیان روونکردووەتەوە و یەکێک لەوانەش ئەوەیە کە لەکاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵ رەگەزەکەیان بەهەڵە بنووسرێت.
هۆکارەکانی دیکەی ئەم رەتکردنەوەیە بریتییە لەوەی کە کارتی نیشتمانی منداڵەکە بەسەرچووبێت و زۆرڤاران وێنەی زیندووی رووخساری منداڵەکە سکان ناکرێت و لەبری منداڵەکە وێنەی دایك یان باوكی منداڵەکە دەگرن.
لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە پەیوەندی خزمایەتی دروست بۆ منداڵەکە هەڵنابژێرن و زۆرجارانیش رەگەزی منداڵ بە هەڵە هەڵدەبژێردرێت.
داوا لە دایکان و باوکان دەکرێت، بەوردبینیەوە داواکاری پێشکەش بکەن و زانیارییەکانیش بە راستی و دروستی تۆمار بکەن.