عێراق و ئێران ئێستاش روفاتی كوژراوانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه ده‌گۆڕنه‌وه. 15.2.2026 فۆتۆ: خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌مڕۆ 85 روفات گۆڕدرانه‌وه
عێراق و ئێران ئێستاش روفاتی كوژراوانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه ده‌گۆڕنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 85 روفاتی كوژراوانی نێوان عێراق و ئێران له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه ئالوگۆڕ كران، شه‌ش روفاتی سه‌ربازانی عێراقی و 79 سه‌ربازیشیان ئێرانی بوون.
ئەمڕۆ 15.2.2026 بە سەرپەرشتی لیژنه‌ی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، مەراسیمێک بۆ ئاڵوگۆڕی روفاتی 85 سه‌رباز لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
عێراق پاشماوەی شەش سەربازی وەرگرته‌وه، کە لەسەر خاکی ئێران دۆزراونه‌ته‌وه، پاشماوەی 79 سەربازی ئێرانی کە لەسەر خاکی عێراق دۆزراونه‌ته‌وه راده‌ستی ئێران كرانه‌وه.
روفاته‌كان هی ئەو سەربازانەن، کە لە کاتی شەڕی نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1988ی نێوان هه‌ردوو وڵات بێسەروشوێن بوون، ئاڵوگۆڕەکە لە دەروازەی سنووری شەلامچەی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام درا.
خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك تێبینییه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ناوی ئەو کەسانەی کە پاشماوەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ئەگەر بەردەست بوو، دوای هەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاودەکرێتەوە، بۆیه ئه‌وانه‌ی به لایانه‌وه گرنگه، ده‌توانن سه‌یری ماڵپەڕەکە بکەن یان پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتیی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ژمارە تەلەفۆنی 07901945476.
زیاتر لە 30 ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی شەڕی چەکداریی نێوان عێراق و ئێران تێدەپەڕیوه و تا ئێستاش هەزاران خێزان چارەنووسی ئازیزانیان نازانن، به هه‌زارانیش سه‌رباز و مه‌ده‌نییش له نێوان هه‌ردوولا گیانیان له‌ده‌ست دا.
خاچی سوور ده‌ڵێت، “ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پێدانی وەڵام بۆ ئەو خێزانانە”.