هاوکاری مادییان دەوێ

چیرۆکی شەهید ئەحمەد دەکرێتە بە کورت فیلم

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

عادل چاوشین، هونەرمەندی دیاری بواری نواندن لە کەرکوک و هاوپیشەکانی کۆبوونەتەوە و دەیانەوێ کورتە فیلمێک بۆ شەهیدی رۆژئاوا ئەحمەد هێمن بەرهەم بهێنن.

نواندنکارانی سلێمانی و هەڵەبجە دەچنە شارەکە و ئەوانیش بەشداری دەکەن.

ئەحمەد هێمن، گەنجێکی دانیشتووی شاری کەرکوک بوو پاش هێرشی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا چووە رۆژئاوا بە خۆبەخشی و تێکەڵ بە خەڵک خۆبەخش بوو، بۆ پاراستنی ناوچە کوردییەکان، رۆژی 27.1.2026 لە سنووری حەسەکە شەهید بوو.

عادل جاوشینی هونەرمەند بە 964ی وت، وا سەرقاڵی نوسینەوەی سیناریۆن چیرۆکی ژیانی شەهید ئەحمەدن، لە هەڵەبجە و سلێمانییەوە ئەکتەر و نواندنکاران بەشداری دەکەن.

ئەوان زیاتر چاویان لەوەیە، لایەنی پەیوەندیدار یان خوا پێداوێکی شارەکە، کە دەیەوێ چیرۆکی شەهید ئەحمەد یاداشت بکرێ، هاوکاریان بکات لە رووی مادی تاوەکو بەرهەمهێنانی سیناریۆکەیان جێبەجێ بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوا وەسیەتی شەهید ئەحمەد هێمن بڵاوكرایەوەو كرێكارێكی ...

دوا وەسیەتی شەهید ئەحمەد هێمن بڵاوكرایەوەو كرێكارێكی دیكەش گیانی لەدەست دا