لە هەولێر
هاوڵاتییەک کەوتە ناو مەکینەی فلینە و گیانی لەدەستدا
964+
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی هەولێر ئەم گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکردەووەتەوەو دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەوڵیان پێداون کە هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب، لە پشت گۆڕستانی کارگەی قیڕ کەوتووەتە ناو مەکینەی دوبارەکردنەوەی فلینە، کە چوونە ئەوێ گیانی لەدەست دابوو.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00ی خولەکی ئێوارە، لەلایەن هاوڵاتیانەوە پەیوەندی کرا بە ژووری بزوێن بە بوونی رووداوێک، ئەفسەری ژووری بزوێن لەگەڵ تیمی رزگارکردن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان بەزووترین کات هاوڵاتیەکە بهێننە دەرەوە، بەڵام دەمودەست گیانی لەدەستدابوو.
تەرمی هاوڵاتیەکە رادەستی پزیشکی دادی کرا و تیمەکانی بەرگری شارستانیش خەریکی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.