چالاکییەکی رێچکەی چیای زاگرۆسە

شاخ و گوند دەگەڕێن باس لە پەیامی ئاشتی بۆ جیهان دەکەن

ئاکام غەفور – رواندز

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی رێچکەی چیای زاگرۆش کە پڕۆژەیەکی کوردستانیی ژینگەییە، گروپێک لە رێرۆیشتنێکدا شاخ و گوند دەگەڕێن باس لە پەیامی ئاشتی بۆ جیهان دەکەن.

لە دوێنێوە، لە گوندەکانی قەزای ئاکرێ دەستیان پێکردووە و تاوەکو چیای هەڵگورد دەچن کە بەسەر 36 گونددا تێپەڕیون و ئەمڕۆش گەیشتنە سنووری قەزای رواندز.

میران دزەیی، سەرپەرشتیاری چالاکیەکە بە 964 ی وت ئامانجیان لە باسکردنی پەیامی ئاشتی لەناو سروشتدا ئەوەیە باسکردنی ئاشتی بێننە ناو سروشت و ئەو کەسانەش کە رۆڵی دیاریان بۆ ئاشتی لەناو کوردستان هەبووە بە شداری گفتوگۆکە دەکرێن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن