بەهۆی رووداوێکی ئەمنییەوە

گەشتەکان لە فڕۆکەخانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا راگیران

964+

ژێوار خدر

بەهۆی رووداوێکی ئەمنییەوە، گەشتە دەرەکییەکان لە فڕۆکەخانەیەکی گەورەی رۆژئاوای ئەڵمانیا راگیران و تەواوی ناوچە ئەمنییەکان داخران، ئەم رێکارە بووەتە هۆی پەککەوتنی گەشتیاران لە هۆڵەکانی 1 و 2، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە دەڵێن گەشتە هاتووەکان ئاسایین و گەشتیاران دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی فڕۆکەخانەکە جێبهێڵن.

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، هیچ مەترسییەکی راستەوخۆ لەسەر ژیانی گەشتیاران نییە و داخستنی خاڵەکانی پشکنین تەنیا رێکارێکی خۆپارێزییە، لە ئێستادا تیمی لێکۆڵینەوە سەرقاڵی وردەکاری رووداوەکەن و تا کاتێکی نادیار رێگە نادرێت گەشتیاران بچنە ناوچەی پشکنین و جانتاکانیان رادەست بکەن، ئەوەش جەنجاڵییەکی زۆری لەناو فڕۆکەخانەکەدا دروست کردووە.

یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان ئەوەیە کە رووداوەکە پەیوەندی بەو تەکنەلۆژیا ئەمنییە نوێیەوە هەبێت کە رۆژی پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەکەدا جێگیر کراوە، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا خەریکی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین و ناتوانن هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاری بکەن، چونکە پشکنینە وردەکان بۆ هەموو بەشەکانی فڕۆکەخانەکە بەردەوامە.

هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتان...

هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی ئەوروپا