چەند گەشتێکی ئاسمانی دواخران

هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی ئەوروپا

شۆڕش قادری

هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر ژمارەیەک فڕۆکەخانەی وڵاتانی ئەوروپا و چەند گەشتێکی ئاسمانی دواخران.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووە، ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 لە چەند وڵاتێکی ئەوروپایی هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر سیستمی چەند فڕۆکەخانەیەک لەوانەش، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی برۆکسێڵ، بەرلینـی ئەڵمانیا و فڕۆکەخانەی هیسرۆـی لەندەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان، گەشتیارێکی زۆر لەو فڕۆکەخانانە ماونەتەوە و چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان دەکەن.