کۆبوونەوەکەی ئێران و ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
بەرز بووەوە
نرخى نەوت لەبن 70 دۆلارە؛ لە قازانجى عێراقە
وریا فەتاح
ترس لە دابەزینى نرخى نەوت، عێراقى والێکردووە باجى گومرگى لەسەر شتومەک و کاڵاکان بەڕێژەى 30% زیاد بکات، بەڵام چەند رۆژێکە نرخى نەوت وەزعى باشە و لە ئاستێکى بەرز مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 69.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس 64.97 دۆلار، مامەڵەى پێوە دەکرێت.
شاره‌زایانی بازاڕی نه‌وت له بۆڕسه‌ی له‌نده‌ن به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، به‌رده‌وامیی گفتوگۆیه له‌رزۆكه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و مه‌ترسی له شكستهێانی، نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه، به تایبه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌یه و له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا هه‌روادێ هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری ئێران زیاد ده‌كات.