رۆژئاوای خورماتوو
بۆمبێک به شوانكاره‌یه‌كدا ته‌قییه‌وه و بە سەختی برینداری کرد
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا لە گوندی زگلبانە لە سنووری باشووری رۆژئاوای خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە شوانکارەیەکدا تەقییەوە و بە سەختی برینداری کرد، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کرا.
ئیبراهیم خالید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “شوانکارەیەکی تەمەن 22 ساڵان لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیدا، لە نزیک گوندی زگلبانە بۆمبێکی چێندراوی پێیدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو، ئێستاش چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و کەمێکی تر رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک دەکرێت.
وتیشی، لەکاتی تەقینەوەی بۆمبەکەدا پارچە ئاسنێک بەر سەری شوانکارەکە کەوتووە و بەهۆیەوە تووشی خوێنبەربوونی هەناوی بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی کەرکوک دەکرێت.
هه‌ر له باره‌ی رووداوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو به‌در خه‌ڵه‌ف به 964ی راگه‌یاند، ئه‌و بۆمبه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره.
وتیشی، ناوچه‌كه هێشتا مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆمبی زۆرتری تێدا چێنرابێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا