لە دهۆک شوقەیەک ئاگریگرت – وێنە؛ بەرگری شارستانی دهۆک
خاوەن ماڵ رەوانەی نەخۆشخانە کرا
لە دهۆک شوقەیەک ئاگریگرت
964+
شۆڕش قادری
لە دهۆک شوقەیەک ئاگریگرت و خاوەن ماڵ رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک، درەنگانی شەوی رابردوو، لە گەڕەکی تەناهی بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە شوقەیەک کەوتووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و توانیویانە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە، خاوەن ماڵ تووشی تەنگەنەفەسی بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
بەپێی ئەو وێنانەی بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردوونەتەوە، شوقەکە بەتەواوەتی سووتاوە.