بۆ چییەتی؟

بە بەهای 90 ملیۆن دۆلار عێراق کەرەستە و چەک لە ئەمریکا دەکڕێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمریكا لە ئەگەری پەسەندكردنی رێككەوتنێكی 90 ملیۆن دۆلاریە بۆ پاڵپشتی ژێرخانی ئەمنی عێراق، ئاژانسی فەڕمی حکومەت هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندی دەربڕێ لەسەر ئەگەری فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی دەرەكی بە عێراق.

ئەگەری هەیە قەبارەکەی بگاتە 90 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بۆ فراوانكردنی پاڵپشتی لۆجستیكی بۆ سیستەمی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەڕەشە ئەمنییەکان.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەكراوە، دەزگای هاریكاری ئاسایشی بەرگری ئەمریكا (DSCA) كۆنگرێسی لە رێككەوتنە پێشنیاركراوەكەی ئاگاداركردووەتەوە، كە تیشك دەخاتە سەر پاراستن و پاڵپشتیكردنی سیستمەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كە بە VACIS XPL ناسراوە، كە بەدرێژایی سنوورەكانی عێراق جێگیركراون.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، حكومەتی عێراق داوای درێژكردنەوەی دوو ساڵی خزمەتگوزاری لۆجستی گرێبەستی (CLS)ی بۆ سیستمەكانی VACIS XPL كردبوو، كە بە تایبەتی بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل بۆ چەك و كەرەستەی كیمیایی و بایۆلۆجی و تیشكی و ئەتۆمی و ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی قاچاخی دیكە داڕێژراون.

درێژكردنەوەكە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پشتگیری 24 كاتژمێری لەخۆدەگرێت، هەروەها چاككردنەوەی چاكسازی و خۆپارێزی، پارچەی یەدەگ، چاككردنەوە، نوێكردنەوەی نەرمەكاڵا و تواناكانی چاودێریكردن لە دوورەوە، كۆمپانیای لایدۆس وەك بەڵێندەری سەرەكی بۆ پڕۆژەكە دەستنیشانكراوە، و كاری تەكنیكی و ئەندازیاریی پێویست ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی بەرگری، ئامانجی فرۆشتنی پێشنیاركراوی عێراق بەرزكردنەوەی توانای عێراقە بۆ چارەسەركردنی هەڕەشە ئەمنییەكانی ئێستا و داهاتوو لەڕێگەی دڵنیابوون لە بەردەوامی كاركردنی سیستەمی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانی لە خاڵە سنوورییەكان.

عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە سنوری لەگەڵ سوریا کۆنکرێت کرد

عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە سنوری لەگەڵ سوریا کۆنکرێت کرد