لە هەولێر ئەپلیکەیشنی "گالینا" بۆ بازاڕکردنی جیهانی راگەیەندرا
لە هەولێر
ئەپلیکەیشنی “گالینا” بۆ بازاڕکردنی جیهانی راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان، ئەپلیکەیشنی “گالینا – Galina” وەک سەکۆیەکی نوێی بازرگانیی ئەلیکترۆنی کەوتەکار.
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پارێزگا، تایبەتمەندییەکانی “گالینا” بەمشێوەیەن:
سەکۆیەکی دیجیتاڵییە و دەرفەت دەداتە کڕیاران بە شێوازێکی خێرا و سەردەمیانە دەستیان بە کاڵا و براندە جیهانییەکان بگات.
کەمکردنەوەی رۆتین و ئاستەنگە تەقلیدییەکانی بازرگانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ گەیاندنی کاڵاکان بە دەست کڕیار.