لە سوریاوە

زیاتر لە دوو هەزار دەستگیرکراوی داعش گواسترانەوە بۆ عێراق

964+

وریا فەتاح

زیاتر لە 2هەزار چەکدارى داعش کە لە زیندانەکانى سووریا دەستبەسەرکرابوون، بەرێکارێکى ئەمنى توندوتۆڵ، گواسترانەوە بۆ عێراق.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس (AFP) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە حکومەتی عێراق بە فەرمی پشتڕاستیکردەوە کە هەزاران دەستگیرکراوی رێکخراوی داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە فەرەنسییەکە، وردەکاریی گواستنەوەکە بەمشێوەیەیە:

زیاتر لە 2,200 گومانلێکراو و ئەندامی رێکخراوی داعش گواستراونەتەوە.
پڕۆسەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەڕێوەچووە.

ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە کە لە مانگی کانوونی دووەم (مانگی یەک)ـەوە دەستیپێکردووە.

ئەمریکا چەکدارانی داعش لە زیندانی غوێرانەوە دەگوازێتە...

ئەمریکا چەکدارانی داعش لە زیندانی غوێرانەوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق