"ئەگەر رێکنەکەون دەرەنجامی قورسی دەبێت"

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو جارێکی تر لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو جارێکی تر لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە، ئەگەر رێکنەکەون دەرەنجامی قورسی دەبێت.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “ئێران خوازیارە رێککەوتن بکەین و دەبێ هەرواش بێت، هەفتەی داهاتوو جارێکی تر کۆدەبینەوە، ئەگەر نەگەینە رێککەوتن، دەرەنجامەکانی زۆر قورس دەبێت”.

ترەمپ دووپاتیکردەوە کە رێگە نادەن ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی بگات و ئاماژەی بەوەکرد، کاتیان هەیە بۆ رێککەوتن.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئەگەر ئێرانییەکان ئەوەی ئێستا پێشنیازی دەکەن، هەر لەسەرەتاوە پێشنیازیان دەکرد، لەگەڵیان رێکدەکەوتن.

رۆژی هەینی 6.2.2026 هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە و لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆیان کرد و تا ئێستاش ئەنجامی کۆبوونەوەکە بەڕوونی ئاشکرا نەکراوە.