تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
بارانەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی 25 فیدەری خست
964+
فەهمی نەبی
هەورە بروسکە و بارانەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی، کێشەی بۆ 25 فیدەری کارەبای ئەو شارە دروستکرد، بەڕێوەبەرایەتی کارەباش دەڵێت “چارەسەر کرا”.
ئەمڕۆ 9.3.2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەوەیان راگەیاندووە، بەهۆی هەورە بروسکە و رێژەیەکی زۆری باران بارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی کێشە بۆ کارەبا دروست بوو، بەڵام بەزوویی چارەسەر کراوە.
بەگوێرەی ئاماری کەشناسی بێت لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 104.2 ملم باران باریوە.