وێنە-+964
لەسەر دزینی جانتایەکی ژنانە
چەمچەماڵ.. پۆلیس چوار کەسی دەستگیرکرد
964+
فەرمان سادق
لەسەر دزینی جانتایەکی ژنان، چوار کەس دەستگیر کران، بە قسەی پۆلیس بێت جانتایەکە ئاڵتوونی تێدا بووە.
ئەو چوار کەسە لەناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستگیر کران دوای ئەوەی لەلایەن ژنێکەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە.
ئەو ژنەی سکاڵایەکەی تۆمار کردووە، چوار ژنی تۆمەتبار کردووە بە دزینی جانتایەکەی و دەڵێت: جانتایەکەم بڕێک ئاڵتوون و پارەی تێدا بووە، لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەک.
لەسەر سکاڵایەکە پۆلیس چوار ژنی دەستگیر کردووە و دەڵێت: دوای ماوەیەکی کەم دەستگیردرا بەسەر ئاڵتوون و پارە دزراوەکە.
مەفرەزەكانی نوسینگهی نههێشتنی تاوانی چهمچهماڵ چوار تۆمەتباری ژنیان دەستگیركرد كە لهناو بازاڕی چهمچهماڵ دزییان كردبوو.
بە قسەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.3.2023 لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی راگەیاندووە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.