مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
"باسی رێککەوتنەکەیان کردووە"
بارزانی و مەزڵوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
964+
شۆڕش قادری
بارزانی و مەزڵوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و بارەگانی بارزانی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بڵاوکردەوە کە لە خوارەوە دانراوە؛
ناوەرۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ڕۆژی یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام درا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كرا. هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.