"داهاتووی زێڕ بەرزبوونەوەیە و پەلە مەکەن"

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێبووەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد و لە ماوەی 48 کاتژمێردا، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 110 هەزار دیناری لێبووەتەوە، نرخی هەر کیلۆیەک زیویش زیاتر لە هەزار دۆلار دابەزیوە.

موسا مەجید زێڕنگەرە لە بازاڕی هەولێر و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وای کرد نرخی زێڕ و زیو بەشێویەکەی بەرچاو دابەزێت”.

“ئەم دابەزینە کاتییە و داهاتووی زێڕ بەرزبوونەوەیە، بۆیە با خەڵک پەلە نەکەن لە فرۆشتنەوەی زێڕ و زیوەکانیان”، موسا مەجید وای وت.

بەقسەی ئەو زێڕنگەرە، هەمیشە زێڕ و زیو باشترە لە پارە و ئەگەر کەسانێک بەنیازن، بیكڕن با بیکڕن و زەرەر ناکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری