شەقامی سالم خرۆشاوە

لە سلێمانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هەروەک پێشتر بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت و بەهەزاران کەس چوونەتە بەردەم باخی گشتی و لەوێشەوە بە هۆتاف و دروشم وتنەوە بە شەقامی سالمدا دەڕۆنەخوار.

دیمەنەکان خۆیان دەدوێن، دەیان  تابلۆ و دروشمی رەنگاوڕەنگ بەرزکراونەتەوە و ژن و منداڵ و گەنج و لاو پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.

هاوکات لەگەڵ سلێمانی، لە هەولێری پایتەخت و کەرکوک و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆیان بە هەینی کوردان ناوناوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری