"چارەنوسمان یەکە"
بە خۆپیشاندان؛ هەموو گەرمیان لە کەلارەوە پشتیوانى رۆژئاوا دەکەن
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
هاوشێوەى شارەکانى دیکەى کوردستان، کەلار یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ بەڕێوە دەبات و ژمارەیەکى زۆرى دانیشتوانى سنوورەکە بەشداریان تێدا کردووە.
گردبوونەوەکەى ئەمڕۆ، جگە لە دانیشتوانى کەلار، ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتوانى قەزاکانى (رزگارى، کفرى، خانەقین و ناحیەکانى دەورووبەرى)، بەشداریان تێدا کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
لە کەلار گردبونەوەتەوە بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا، بەھەزاران کەس ھاتونەتە سەرشەقام و بە چەندین دروشمی نەتەوایەتی رێپێوان ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ رزگاری و کفری و خانەقین ھاتونەتە کەلار بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا.
پێداچوونەوە : وریا فەتاح