قوتابییەکەى کەرکوک بۆ 964 قسە دەکات
وێنەى ئاڵاى کوردستانى کیشا؛ “وەک تابلۆى مۆنالیزا بەنرخە”
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
ئەو قوتابییەى کەرکوک کە لە وانەى وێنە، وێنەى ئاڵاى کوردستانى کێشا، چیرۆکەکەى بۆ 964 دەگێڕێتەوە و دەشڵێت: وەک تابلۆى مۆنالیزا نرخى هەیە لام و هەرگیز بۆ فرۆشتن نییە.
دیار خەلیل، قوتابییەکى پۆلى سێى ناوەندى (بنەڕەتى)یە لە شارى کەرکوک، دوێنێ لە وانەى هونەر، مامۆستا پێى وتووە هەریەکەتان وێنەیەک بکێشێت، ئەویش وێنەى ئاڵاى کوردستانى کێشاوە و لەسەرى نوسیوە “کوردستان”.
وەک ئەوەى دیار باسى دەکات، ئەمڕۆ کە چووەتە قوتابخانە، نەیانهیشتووە بچێتە ژوورەوە و وتویانە لە خوێندنى ئەمساڵ بێبەشکراوى.
لەبارەى وێنەکەوە، یاد وتى،”وەک تابلۆى مۆنالیزا لام بەنرخە، داوا دەکەم بمدەنەوە تا لە ژوورەکەى خۆم هەڵیواسم”.
ئاشکراشى کرد، چەند کەسێک پەیوەندیان پێوە کردووە کە وێنەکەى پێ بفرۆشێت، بەڵام وەک ئەوەى یاد روونى کردەوە، “نرخى لەسەر نییە و بە ملیۆنان دیناریش نایفرۆشم”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح