شەش رۆژە لە کەمپینەکەی کۆیەیە

خاوەن 39 ئەنفالکراوە و خەمی رۆژئاواشی هەڵگرتووە

دەریا ئەحمەد _ کۆیە

فواد قادر تاقانەیەکی ئەنفالە و خاوەنی 39 کەسی ئەنفالکراوە لە بنەماڵەکەیان، لەوەتەی ڕۆژئاوا مەترسی کەوتووەتەسەر، بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە نەوەستاوە و  ماوەی شەش ڕۆژیشە بە بەردەوام لە بەیانیەوە تا شەوان لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردستانی رۆژئاوا بەشدارە.

فوئاد قادر بە 964ـی وت، ئەو ئاگر و ئاسنەی لەوێ بەسەر خەڵک دادەبارێت وا دەزانم جەرگم دەسوتێنێت و من دەزانم لەدەستدانی خاک و خەڵک چ ئازارێکی هەیە.

دەشڵێت “ماڵ و منداڵ و کەسوکارەکەی من ئەنفال بوون با رێگە نەدەین ئەم جیلەی ئێستا ئەنفال بکرێت و ا هەمووان لە پشت رۆژئاوا بین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن