گردبوونەوە

ژمارەیەک هاوڵاتی و جوتیار لە کەرکوک: کارەبا مەدەن بە کەرتی تایبەت

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک جوتیار و هاوڵاتی کەرکوک لە دژی پێدانی کارەبای شارەکە بە کەرتی تایەت گردبوونەوە و نیگەرانن لەوەی ئیدارەی خۆجێی شارەکە بچێتە ژێر بڕیاری پێدانی کەرتی کارەبا لە حکومەتەوە بە کەرتی تایبەت.

هەندێکیان نیگەرانی لەوە دەردەبڕن، ماوەکانی پێدانی کارەبا خۆی کەمە و پێدانی بە کەرتی تایبەتیش، دەبێتە هۆی گرانی نرخەکەی و دەیانەوێت لە دەستی حکومەت بمێنێتەوە.

هەندێک لەوانەی بەشداری گردبوونەوەکەیان کردبوو، جوتیار بوون، ئەوان گلەییان لەوە دەکرد، بۆ بیر و رسوماتەکانیان داوا بڕێک پارەی زۆریان لێ کراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا