شۆفێران رازین بە وەزعەکە
دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی لە هەولێر دەستیپێکرد
کاردۆست حسێن – هەولێر
دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی لە هەولێری پایتەخت دەستیپێکرد و ئەویش سەرئێشەی خۆی هەیە، بەڵام شۆفێران رازین بە وەزعەکە و دەڵێن، ئاواش دەستبکەوێ هەرباشە.
ئەم شێوازی دابەشکردنە وەک یەکەم ئەزمون و تاقیکاری بەڕێوەدەچێت، باوان بڵند ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی پێیە و بەنزینەکەی وەرگرتووە، ئەو بە 964ـی وت، “ئەم شێوازە عەدالەتی تێدایە و ئەوە بۆ یەکەمجارە ئاوا زوو بەرمکەوێ، بە 30 خولەک بەنزینەکەم وەرگرت”.
شۆفێرێکی تەکسیش دەڵێت، ئەگەر ئاو بڕاو هیچ عەیبی نییە، چونکە سەرپێچی و سەرەبڕینی تێدا نییە و هەرکەسەوە لە سەرەی خۆیدا وەریدەگرێت.
بە هەر کارتێکی ئەلیکترۆنی 40 لیتر بەنزین دەدرێت و کارتەکەش بۆ یەک جار بەکار دێت و شۆفێرێکی دیکە ناتوانێ لە رۆژێکدا ئەو کارتە بەکاربهێنێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری