لە قۆڵى رۆژهەڵاتەوە

هێرشێکی چەکدارانی شەرع بۆ سەر چل ئاغا تێکشکا و 40 کوژراویان هەیە

964+

توانا نەقى- چل ئاغا
شارۆچکەی چل ئاغا لە پارێزگای حەسەکە، دوێنێ گۆڕەپانی شەڕێکی سەخت و خوێناوی بوو لە نێوان شەڕڤانانی سووریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع.

بەپێی ئەو زانیارییانەی توانا نەقی، نێردراوی 964 لە شارۆچکەکە دەستى کەوتووە، هێرشەکە لە قۆڵی رۆژهەڵاتی شارۆچکەکەوە دەستیپێکردووە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشێندراوە.

لە ئەنجامی ئەو رووبەڕووبوونەوانەدا، گورزێکی کوشندە لە هێزە هێرشبەرەکان وەشێندراوە و 40 چەکداری شەرع کوژراون، هاوکات ژمارەیەک تانک و زرێپۆشیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندراوە.

نێردراوی 964 ئاماژەی بەوەش کرد، دوای شەڕێکی سەخت، هێرشەکە بەتەواوی بەرپەرچدراوەتەوە و چەکدارەکان نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بەرەو ناوەندی شارۆچکەی چل ئاغا بکەن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

خەڵکی حەسەکە بە شایی و گۆڤەند پێشوازی لە گەنجانی هەر چو...

خەڵکی حەسەکە بە شایی و گۆڤەند پێشوازی لە گەنجانی هەر چوار پارچە دەکەن