هەواڵەکان

تیمى 964 لە رۆژئاواى کوردستانن و یەپەژەش بۆ بەرخۆدان ئامادەن


ژووری هەواڵ

تیمى 964 لە دڵى رووداوەکانى رۆژئاوای کوردستانن وێنەیەکى جیاوازى بەرخودان دەگوازنەوە.

رۆکسان محەمەد، وتەبێژی یەپەژە لە حەسەکەوە بە 964 ڕایگەیاند: “هەرچەندە ئاگربەستە، بەڵام چەتەکان لە پەنای گوێمانن و ئێمەش بە ورەیەکی پۆڵایینەوە بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین.”.

لە دڵى ڤانکۆڤەرى کەنەدا و لە کاتى خۆپیشاندانى پشتیوانى بۆ کوردانى رۆژئاوا، ” خاڵە قازی” شاعیر بە شیعرە مێژووییەکەى “دوو دانە دوو”، بەشدارى کرد و وتى،”دوو دانە دوو، ئێستا بووەتە سروودى تێکشکاندنى دیوارە دەستکردەکان.

خۆزگە تین و تاقەتمان هەبوایە دەچووین بۆ بەرەکانی جەنگ”، ئەمە قسەی دوو هاوسەرە کە پێکەوە لە رانیە کۆمەک و هاوکارییان گەیاندووەتەوە کەمپەینی یارمەتیدانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان.