دوای هه‌شت ساڵ پاڵه‌وانیه‌تیی جومناستیك له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو
964+
هیڤی دێوالی- دهۆک
پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی دهۆك بۆ یاریی جومناستیك بۆ كوڕات ئه‌نجام درا، یانه‌ی دهۆك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8.3.2023 پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی شاری دهۆك بۆ یاریی جومناستیك به‌ڕێوه‌چوو، كه ركابه‌رییه‌كان له هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
عه‌بدولڕه‌حمان ئاده‌م، سكرتێری فیدراسیۆنی جمناستیكی كوردستان به تۆڕی 964ی وت، تیپه‌كانی پارێزگای دهۆك به‌شداریی خوله‌كانی كوردستان و عێراق ناكه‌ن، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌وان بگه‌ڕێنینه‌وه مه‌یدانی پێشبڕكێیه‌كان، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مجاره یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه بۆ یاریزانانی ئاست مامناوه‌ند.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، كه به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تیی دهۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپی هاته سازكردن، نمایش له یارییه‌كانی “ئامێری بازدان – ئامیرێ تەریب (متوازی)- ئامێری جولاندنەوە) كرا و ئه‌نجامی كۆتاییش به‌م شێوه‌یه بوو:
– یانەی دهۆک پله‌ی یه‌كه‌م به 34.60 خاڵ
– یانه‌ی ئامێدی پله‌ی دووه‌م به 34.20 خاڵ
– یانه‌ی پێرس پله‌ی سێیه‌م به 32.80 خاڵ.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964 فیدراسیۆنی جومناستیكی كوردستان به نیازه له مانگی ئابی داهاتوو خولی پێشخستنی ناوبژیوانان و راهێنه‌ر ئه‌نجام بدات.
ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بوو هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جومناستیك له دهۆك نه‌هاتبووه سازكردن، ئه‌مه‌ش به هۆی قه‌یرانی دارایی و گرنگینه‌دان به یارییه‌كه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا