پردى كاولۆكان شل بووه‌تەوە
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
له ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆران، به‌هۆى هەڵکەوتەی جوگرافی و بوونی چەندین رووبار ژماره‌یه‌كی زۆرى پرد هه‌ن، بەشێک له‌و پردانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وتونه‌ته سه‌ر رێگاى هامڵتۆن و جموجۆڵی بازرگانی به‌سه‌ریاندا، تووشی گرفت و كێشه بوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش شلبوونه‌وه‌یان. هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن “پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیه و مه‌ترسیان له‌سه‌ره”.
په‌یامنێری 964 سه‌ردانى پردی كاولۆكانى سنوورى قه‌زاى رواندزى كرد، ئه‌وه‌ى تێبینی كرد به‌شی ژێره‌وه‌ى پرده‌كه كێشه‌ى هه‌یه، كێشه‌كانیشی بریتین له شلبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك بوڕغوهكانى له‌و راگرانهى كه پرده‌كه‌ى له‌سه‌ر دانراوه.
پردی گوندی کالۆکان یەکێکە لەو پردانەی کە لە ئاسن دروستکراوە. قەزای سۆران و رواندز و دەروازەی حاجی ئۆمەران به‌یه‌كه‌وه دەبەسێتەوە.
سیروان محه‌مه‌د، هاوڵاتییه‌كی رواندزه رۆژانە هاتووچۆ بەسەر ئەو پردەدا دەکات، ده‌ڵێت “پێویستە ئه‌و پرده نۆژەنبکرێتەوە”.
سیروان تێبینی گرفته‌كانى ئه‌و پرده‌ى كردووه و به 964ـى وت “كێشه‌ى ئه‌و پرده له ژێرهوهیهتى”.
964 ده‌زانێت، حكومه‌ت له‌و سنووره پلانێكی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و پردانه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گرفت و كێشه‌ى پردهكانى حافیز و بنكێلانى چاره‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام له ئێستاشدا پرده‌كه‌ى كاولۆكان به‌ره‌و شلبوونه‌وه ده‌ڕوات و پێویستى به تووندكردنهوه هه‌یه.
خه‌سرەو سادق، بەڕێوه‌بەری چاکكردنی رێگاوبانی سۆران، ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌ر پردێكی ئه‌و سنووره كێشه‌ى هه‌بێت به زوویی چاكیدهكهنهوه.
به 964یشى وت “بەپێی خراپبوون و تێکچونی پرده‌كان بودجەیان بۆ دەرخاندەکرێت و چاكده‌كرێنه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاككردنى رێگاوبانى سۆران هه‌یه، لە سنوری پارێزگاری هەولێردا 50 دانه پرد هەن، زۆرینەیان دەکەونە ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى سۆران کە ژمارەیان 42 پردە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن