راگەیەندراوێک لە تۆڕی 964ـەوە
مافی کۆپیڕایتمان لەسەر هەموو بەرهەمەکانمان هەڵگرت
ژوورى هەواڵ
پێمان وایە دۆخی ناهەمواری رۆژئاوای کوردستان قۆناغێکی نوێی لە کاری میدیایی هێناوەتە ئاراوەو پێویستی بە مامەڵەیەکی جیاوازی میدیایی هەیە.
گۆڕانکارییەکان وا دەخوازن کە میدیاکان لە قۆناغی ململانێ و پێشبڕکێکی خێرا بڵاوکردنەوەی زانیاری بێنە دەرەوە.
ئێستا تیمێکی 964 لە رۆژئاوای کوردستان و سات بە سات دیمەن و رووداوەکانی ئەوێ دەگوازنەوە، لەناوخۆی کوردستانیش تۆڕی فراوانی پەیامنێرانمان کاردانەوەی هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن بەوەرگران.
بۆ ئەوەی دەنگ و رەنگی رۆژئاوا بگاتە هەموو دنیا، 964 بڕیاریدا مافی کۆپیڕایت لەسەر هەموو ئەو بەرهەمانەی هەڵبگرێت کە پەیوەستن بە رۆژئاوای کوردستان. هەموو کەس و لایەنێک بە تەواوی سەربەستن دیسان بەرهەمەکانمان بەکار بهێننەوە.
تۆڕی میدیای 964