دوای راپۆرتێکی 964

تیمەکانی شارەوانی سلێمانی خوێڕێژی دووسایدەکەی کانی کوردە دەکەن

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دووسایدی گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی یەک تەختە بووەتە شووشە و بەستوویەتی، دوای راپۆرتێکی 964 تیمەکانی شارەوانی چوونە شوێنەکە و خوێڕێژی دەکەن.

هاوڵاتیانی گەڕەکە دەڵێن، بۆرییەکی ئاو لە خوارەوەی جادەکە شکاوە و هەر ئەوەش هۆکاری بەستنی شەقامەکەیە، هەموو ساڵێکیش ئەو بەزمە دووبارە دەبێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 21.1.2026 دوو ئۆتۆمبێل لەکاتی سەرکەوتن بەسەر ئەو دووسایدەدا تووشی رووداوی هاتوچۆبوون، هەر لەوکاتەشدا کە پەیامنێرى 964 رووماڵى بابەتەکەى دەکرد، ماتۆڕسکیلێک خزی ماتۆڕسوارەکە زیانی بەرکەوت، دواتر پۆلیسی هاتوچۆ جادەکەی داخست و تیمەکانی شارەوانیش دەستیانکرد بە خوێڕێژکردنی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری