"غەدر و خیانەت لە کورد دەکرێت"
“ئازیز” قسەکردنی بۆ رۆژئاوای کوردستان بردە سەر گۆڕەکەی وریا حەمەکەریم
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لەناو گەرمەی ئەو گردبوونەوە جەماوەرییەی کە ئەمڕۆکە لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچوو، “ئازیز گیان” کەسایەتییە دیارەکەی ئەم شارە مەرجێکی بۆ قسەکردن بۆ پەیامنێری 964 دانا، ئەویش بچنە سەر گۆڕی رۆژنامەنووس وریا حەمەکەریم.
گەیشتینە سەر گۆڕەکەی و سەرەتای قسەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و وتی، ئەوەی روودەدات غەدر و خیانەتکردنە لە کورد دەکرێت.
ئازیز بیرەوەری زۆری لەگەڵ وریادا هەیە بەو پێیەی دەڵێت “رۆژانە بەبێی من نە دەچووە هیچ شوێنێک”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن