کچە کوردێکی هەولێر

هەموو كوردێک دڵی بۆ سەربەخۆیی لێدەدات

ئەحمەد شەمزین

كچە كوردێكی هەولێر لە ناو خۆپێشاندانی ئەم ئێوارەیەی بەردەم قەڵا، دەڵێت هەموو كوردێك دڵی بۆ سەربەخۆیی لێدەدات.

ئارەزوو سیراج بەشداریی خۆپێشاندانی پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستانی كردووە و بە 964ی وت، هاتووین پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان بكەین، هەر كوردێك لە هەر شوێنێكی ئەو جیهانە بێت، دڵی بۆ سەربەخۆیی لێدەدات.

هەروەها وتی، پاڵپشتی بۆ كوردانی رۆژئاوا ئەركە و خەباتی كوردیش بۆ سەربەخۆیی بەردەوام دەبێت و خوێنی بۆ دەڕێژێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا