له هه‌رێمی كوردستان 1200 كارمه‌ند نێردراونه‌ته ماڵەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌زار و 200 كارمه‌ندی كۆمیسیۆن نێردراونه‌ته ماڵه‌وه و چاوه‌ڕێى دامه‌زراندنن، به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت، زیاتر له ساڵێكه هه‌وڵمان بۆ داون دابمه‌زرێن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، به 964ـى راگه‌یاند “ئه‌و كارمه‌ندانه له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستى كاتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریان كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌میشه‌یی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى دابمه‌زرێن”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى 964 له كۆمسیۆنى سلێمانى وه‌ریگرتووه، ژماره ئه‌و كارمه‌ندانه له سنوورى سلێمانیدا 350 و له‌ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستانیش هه‌زار و 200 كارمه‌ندن.
ئامانج عەزیز، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه دوو جۆر گرێبەست لەكۆمسیۆن هەیە، ئەوانەی گرێبەستی تەشغیلی بوون، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانى عێراقەوە بڕیارێكیان بۆ دەرچوو و كران بەهەمیشەیی، به‌ڵام ئەوانەی گرێبەستی هەڵبژاردن بوون، لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردن گرێبەستەكانیان هەڵپەسێردرا.
وتیشی “زیاتر له ساڵێكه هه‌وڵی به‌رده‌واممان بۆ داون چەندین نووسراویش لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق كراوە، بۆ ئەوەی شێوازی گرێبەستەكانیان لەهەڵبژاردنەوە بكرێت بەتەشغیلی، بەڵام تا ئێستا ئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه”.
“گرێبه‌ستى كاتی ئه‌و كارمه‌ندانه له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه، هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت بودجه‌كه‌ش نامێنێ و ئه‌و كارمه‌ندانه بێكار ده‌مێننه‌وه” ئامانج عه‌زیز واى وت.
به‌قسه‌ى ناوبراو، كێشه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراقدا هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام زۆرترین ژماره‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه له‌هه‌رێمى كورستانه.