چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە
یەکینەکانی پاراستنی ژنان پێنج هێرشیان بۆ سەر شاری سرێن پووچەڵکردەوە
فەرهاد حەسەن
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ئەو زنجیرە هێرشەی شەوی رابەدوو کرابوونە سەر گوندەوارەکانی شاری سرێن لە باشووری کۆبانی، لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) شکستیان پێهێندراوە و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.
شەڕەکە، سەخت ودژوار بووم درەنگانی شەوی رابردوو هەسەدە رایگەیاند بوو کە هێزەکانیان ڕێگرییان لە پێشڕەویی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق کردووە و گورزیان لێوەشاندوون.
دەشڵێت لە ئانجامی شکستپێهێنانی ئەم هێرشانە هێزاکەنی (یەپەژە) توانیویانە حەوت ئۆتۆمبێلی سەر بە گروپە هێرشبەرەکان تێکبشکێنن، چوار زرێپۆش زیانی راستەوخۆیان بەرکەوتووە و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، پێنج هێرشیان پووچەڵکردەوە کە لەلایەن ئەم گروپانەوە کرابووە سەر ئەم ناوچەیە، دەشڵێت ” تاوەکو ئێستاش لە شوێنی جیاوازی ئەم ناوچەیە شەڕ و پێکدادانی راستەوخۆ بەردەوامە”.