بەدەستڕێژی گولە کوڕ و دایکێک بریندار ئەکرێن

964+

هۆگر عەدنان

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک دەستڕێژی گولە لە ماڵی باوکی دەکات و دایک و برایەکی بریندار دەکات.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی پیریاییەکان لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ روویداوە.

یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕش 964 رایگەیاند، رووداوەکە دوێنێ ئێوارە درەنگ روویداوە و کوڕ و دایکێک بریندارن و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە، کوڕە گەورەی ئەو خانەوادەیەیە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەناو تەندروستی  چەمچەماڵ بە 964ـی وت، فیشەکێک بەر سکی دایکی کەوتووە، هەروەها قاچێکی برایەکیشی بریندار بووە کە ئەویان پیشەی پێشمەرگەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت: تەقە کەرەکە کوڕە گەورەی ماڵە فرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەڵام  تەقەکەر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان بەشوێنیدا دەگەڕێن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق