لە سەرووی 64 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ جارێکی تر دابەزی و هەر بەرمیلێک لە سەرووی 64 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە،  19.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 11 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.03٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەفتەی رابردوو بەهۆى دۆخى ڤەنزوێلا و هەڕەشەى سەپاندنى سزاى سەربازى ئەمریکا لە دژى ئێران، نرخى نەوت دابەزی، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.