سلێمانی بۆ كوردانی رۆژئاوا هاتنە سەرشەقام

“خوا بە گەورەیی خۆی ناڵێ بڕۆن ئەم كچانە بكوژن و زەوییەكانیان داگیر بكەن”

964+

دیلان محەمەدجەزا

ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و چالاكوانان لە سلێمانی هاتنەسەر شەقام و لە بەردەم باخی گشتی پەیامی پاڵپشتیی خۆیان بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی، كە ئێستا رووبەڕووی هێرشی سوپاسی سوریای عەرەبی بووەتەوە.

هاوڵاتیانی سلێمانی دروشمی “رۆژئاوا تەنیا نییە باشوور پشتیوانییە”یان دەوتەوە.

ئەوان ئاڵای كوردستانیان هەڵكردووە و دژی هێرش و پەلاماری سوپاكەی ئەلشەرع ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن روو بكەنە رۆژئاوا بۆ بەرگریكردن.

سۆران، هاوڵاتییەكی سلێمانییە و زۆر بە حەماس و گەڕموگوڕی و دەنگێكی بەرزەوە هوتافی دەكێشا، ئەو بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “داوا دەكەم مامۆستایانی ئایینی بێنە سەر خەت و پەیامی خۆیان هەبێت”.

ئەو پێی وایە كوردی رۆژئاوای كوردستانیش موسڵمانانن و سوپای سوریای عەرەبی زوڵمیان لێدەكەن و دەیانەوێت خاك و وڵاتیان لێ داگیر بكەن.

سۆران وتی، ئەوان بە ناوی ئایینەوە هێرش دەكەنەسەر خاكی كوردان، بەڵام خوا بە گەورەیی خۆی نەیوتووە بڕۆن كچانی كورد بكوژن و خاك و ماڵیان لێ داگیر بكەن.

“ئامادەم بچمە بەرگری لە رۆژئاوا و خاكی كورد بكەم و نەك هەر من، چەندان كەسی دیكە لە باشووری كوردستانەوە ئامادەن بۆ بەرگری بچنە رۆژئاوا”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژئاوا بۆچى بانگەوازى نەفیر عام دەکات؟

رۆژئاوا بۆچى بانگەوازى نەفیر عام دەکات؟