شەو و رۆژ و جومعە و شەممەیان بۆ نییە

ژینگەپارێزان ناو بازاڕی هەولێریان پوخت و خاوێن کردەوە

شۆڕش قادری

ژینگەپارێزان شەو و رۆژ و جومعە و شەممەیان بۆ نییە و بەم شەوە ناو بازاڕی هەولێر پایتەختیان پوخت و خاوێن کردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، دەستکراوە بە خاوێنکردنەوە و شوشتنی سەنتەری شار کە ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پشووی فەرمی، هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی بازاڕیان کردبوو، لەگەڵ بوونی جموجۆڵی فرۆشیاران و کاسبکاران کە تیایدا زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر کۆببۆوە .

هەر لەو هەڵمەتەدا بەشێکی شەقامی 30 مەتری هەولێر لای مەیدانی پەلەوەران خاوێنکرایەوە.