وێنەی ئەو منداڵەی کە لە گەڕەکی شێخەڵای هەولێر دۆزراوەتەوە - وێنە؛ پۆلیسی هەولێر
هەرکەس دەیناسێ با کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە
منداڵێکی ئۆتیزم لە هەولێر دۆزراوەتەوە؛ لای پۆلیس پارێزراوە
964+
شۆڕش قادری
منداڵێکی ئۆتیزم لە هەولێر دۆزراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کراوە، هەرکەس دەیناسێت، با بچێت بەدەمیەوە و کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وێنە منداڵەکەی لە فەیسبووک داناوە و نووسیویەتی، ئەو منداڵەی کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، ناوی (ماليک محەمەد)ـە، لە گەڕەکی شێخەڵا ونبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە نەخۆشی ئۆتيزمی هەيە و هەرکەسێک زانياری هەيە لەسەری، با پەیوەندی بکات بە ژمارە (066104).
وێنەی منداڵەکە لە خوارەوە؛