نوێژى هەینى گۆڕا بۆ گرژى و ئاڵۆزى
وردەکارى ناڕەزایەتییەکەى مزگەوتى بەختەوەرى
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە نوێژى هەینى ئەمڕۆى مزگەوتى بەختەوەرى لە گەڕەکى راپەڕینى سلێمانى، گرژى و ئاڵۆزى لە نێوان وتارخوێنى مزگەوتەکە و بەشێک لە نوێژخوێنان روویدا.
بەپێى قسەى عوسمان محەمەد کە دانیشتوویەکى گەڕەکەکە و شایەدحاڵێکى رووداوەکە بووە،”دواى ئەوەى مامۆستاى مزگەوت وەک نا موسوڵمان باسى لە شەڕڤانان کرد، خەڵک هەڵسان و رووبەڕووى رۆشتن، بەڵام ژمارەیەکى تر رێگریان کرد تا تەشەنە نەکات”.
ئەو دەڵێت: مامۆستا ئاینییەکەش کەسێکى باشە و تائێستا گرفتیان نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆى ئەو بۆچون و قسانەى گرژى دروستبوو.
ئاشکراشى کرد، نوێژى هەینى تێکچوو و بەشى زۆرى خەڵکەکە مزگەوتیان چۆڵکرد و ئاسایشیش مامۆستاکەیان لەگەڵ خۆیان برد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح