کاریگەرى دۆخى ئێران و ڤەنزوێلا

نرخى نەوت بەردەوامە لەدابەزین

964+

وریا فەتاح

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی لە چاو دوێنێدا زیاتر دابەزینی بەخۆیەوەبینی، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی نەوتی ڤەنزوێلایە بۆ بازاڕی جیهانی و هەروەها بارودۆخی ئێران.

ئەمڕۆ هەینى،  16.1.2026 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار 463 سەنت مامەڵە پێوەدەکرێت و بەردەوامیى بە دابەزینەکانى داوە.

هەرچی نەوتی خاوی تێکساسیشە هاتووەتە 59 دۆلار و 13 سەنت، ئەمەشیان هەر روولە دابەزینە.

هەرچەند بەهۆى دۆخى فەنزوێلا و هەڕەشەى سەپاندنى سزاى سەربازى ئەمریکا لە دژى ئێران، نرخى نەوتیان دابەزاند، بەڵام سەرەڕاى ئەوەى هیچ گورزێکى سەربازى لە دژى ئێران ئەنجام نەدراوە، کەچى نرخى نەوت هەر روولە دابەزینە.