خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوای نەوت دەکەن و

+964

ژووری هەواڵ

ئەبێ چی وەزعێک بێت و بەم بەفر و بارانە و خاوەن پێداویستی تایبەت بی و گردبوونەوە بکەی بۆچیش بۆ نەوت، ئەمڕۆ سلێمانی بەفر لە سەنتەری شاردا باری، بەڵام خاوەن پێداویستە تایبەتەكان تینیان بۆ هاتووە و گردبوونەوە،

شۆفێرانی بارھەڵگر لە گەرمیان ئەمە دووەمجارە دژی بارھەڵگرە ئێرانی و تورکیەکان گردبونەوە دەکەن، ئەوان دەڵێن، باری ترانزێت کە ئەوان دەیکەن بێ ئیشی کردوون و کاسبیان بۆ ئەوان نەھێشتووە، بێبەش ئەدھەم، یەکێک لەو بارهەڵگرانە بە 964ـی وت، ئەو بارهەڵگرە بیانیانە کاتێک دێن بارێک لەگەڵ خۆیان دەهێنن بەڵام کە دەشگەڕێنەوە بەهەمان شێوە بە بەتاڵی ناڕۆن و ئەو نرخەی بارەکەشی پێدەبەنەوە لەوە گرانترە کە ئێمە دەمانبرد.

ئاوڕێکی کەم لە چینی کرێکار درایەوە و لە هەرێمی کوردستان موچەی کرێکارانی پاککەرەوە دیاریکرا کە نابێت لە 450 هەزار دینار کەمتر بێت و ماوەی کارکردنیشیان لە رۆژێکدا هەشت کاتژمێرە، بەپێی نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران موچەی کرێکارانی پاککەرەوە لە هەرێمی کوردستان نابێت لە 450 هەزار دینار کەمتر بێت لە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکان و ماوەی کارکردنیشیان لە رۆژێکدا هەشت کاتژمێر دەبێت.

ئەمڕۆش بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە پرسە لەناو هەندێک خێزان و خەم چوونە بەردەم نەخۆشخانە و چاوەڕوانییەکانیش بۆ بەشێک لە خێزانەکان دروستبوو، بەجۆرێک لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیکەش بریندار بوون.