زۆربەی هەرەزۆریان هاوبەشی ماڵانن

لە زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا وزەی خۆر بەکاردەهێنن

شۆڕش قادری

لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 325 ماڵ و شوێن لە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 325 هاوبەشی کارەبا کەڵک لە وزەی خۆر وەردەگرن کە لەو ژمارەیە 268ـیان هاوبەشی ماڵانن و 58ـشیان هاوبەشی بازرگانین.

چەند رۆژ پێشـیش وەزارەتی کارەبا ئامارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆری لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاوکردەوە کە 529 هاوبەشی کارەبان.