"چاودێریان بۆ دادەنێین"

کێشەی شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار چارەسەر دەكرێت

964+

میلاد جەلال

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی گەرمیان رایگەیاند، كێشەی شۆفێرانی هێڵەكانی دەرەوەی كەلار چارەسەر دەكەن و خۆیان چاودێر بۆ هێڵەكان دادەنێن.

ئیدریس مستەفا ئەمڕۆ چوارشەممە 14.1.2026 بە 964ی راگەیاند، داواكاری و گردبوونەوەی شۆفێرانی هێڵەكانی دەرەوەی كەلار رەوایە و مافی خۆیانە.

وتیشی، لە ئەمڕۆوە لە بازگەکان چاودێر دادەنرێت، ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێ ھێڵ نەفەر بگوازێتەوە بە ملیۆنێک و 500 ھەزار سزا دەدرێت، ئەمەش بڕیاری حكومەتی كوردستانە.

شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گردبوونەوە و ناڕەزایی ئەوەیان هەبوو، شۆفێری بێ ھێڵ دێن لە بەردەم گەراجەکەیان نەفەر دەگوازنەوە و کەسیش نییە لەسەریان بەجواب بێت، ئەمەش زیانی بە کاری رۆژانەی ئەوان گەیاندووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار گردبوونەتەوە و داوادە...

شۆفێرانی ھێڵەکانی دەرەوەی کەلار گردبوونەتەوە و داوادەکەن چاودێریان بۆ دابندرێت