هاوکارى هاوپەیمانان
ئەمڕۆ گەیشت
هاوکارى دارایى هاوپەیمانان بۆ مانگى 12 بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت
وریا فەتاح
وەزارەتى پێشمەرگە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ 13 کانوونی دووەمی 2026، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 12 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژى پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
وەک باسکراوە، دواى گەیشتنى هاوکارییەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان، بریارە رۆژی پێنج شەممەى داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە، لەم مانگەدا، زیاتر لە 97%ـى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە وەردەگرن.