نرخی نەوت کەمێک دابەزی
64 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لە سەرەوە کرد، ئەمڕۆش زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 64 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 12 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 0.25٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووكی تێكساس بە 59 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.27٪ بەرزبووەتەوە.
بازاڕی نەوتی جیهان بە دڵەڕاوكێیەوە چاوی لەسەر رووداوە گەرمەكانی جیهانە، بە تایبەتی لە ئێران و ڤەنزوێلا و هەروەها سوریا، كە دەكرێت كاریگەرییان بەسەر نرخی نەوت لە دنیادا هەبێت.