بارسێلۆنا سوپەری ئیسپانیای بردەوە
ئێستا یەكسانن
بارسێلۆنا كلاسیكۆی بردەوە و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمشەو یەكشەممە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە بردنەوەی یانەی بارسێلۆنا بەسەر یانەی ریال مەدرید كۆتایی هات، كە لە سعودیە كرا.
كلاسیكۆی دووەمی ئەم وەرزە سەرنجڕاكێش و بەهێز و پڕ گۆڵ بوو، كە تێیدا بارسێلۆنا بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە ریال مەدریدی بردەوە.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا رافینیا 2 گۆڵ و لێڤاندۆڤسكی تۆماریان كرد، دوو گۆڵەكەی ریال مەدریدیش هەریەكە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و گۆنزالۆ گارسیا تۆماریان كرد.
بەم ئەنجامە بارسا جامی سوپەری ئیسپانیای بردەوە و یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزەشی بردەوە، دوای ئەوەی كلاسیكۆی یەكەمی ئەم وەرزەی لە “خولی ئیسپانیا” بە 1-2 گۆڵ بە ریال مەدرید دۆڕاند.